ده‌ميرتاش: له‌ جێگەى چۆڵکردنى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان كۆشكه‌كانتان چۆڵ بكه‌ن تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ بە توندى ڕەخنە لە حکومەتى تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "له‌جياتى ئه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان جۆڵبكه‌ى بۆ ناچى كۆشكه‌كه‌ت چۆڵ بكه‌ى."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (12/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ لە نوێترین پەیامی سه‌باره‌ت به‌ بووله‌رزه‌كه‌ى توركيا و باكوورى كوردستان دەڵێت، "21 ساڵه‌ به‌ ته‌نيا ئه‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن نيوه‌ى وڵاته‌كه‌ رووخاوه‌، له ‌ڕووخساريان نه‌ شه‌رمه‌زارييه‌ك و شه‌رم كردنێک ده‌بينرێت، جگه ‌له‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆيان هه‌موو كه‌سێك به‌تاوانبار ده‌زانن و سوكايه‌تى و هه‌ره‌شه‌ ده‌كه‌ن."

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌ردۆغان واسه‌يرى بوومه‌له‌رزه‌كه ‌ده‌كات كه‌ پيلانێك له‌ دژى ئه‌و رێكخراوه‌ من وايده‌بينم له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ئه‌ردۆغان چاوه‌رێده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه‌ داواى لێبووردن له‌و بكه‌ين.

ده‌ميرتاش وه‌ك گاڵته‌پێكردنێك به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، برا به‌رێزه‌كانم من داواى لێبوردن له‌و ده‌كه‌م، نه‌مانتوانى ئێوه‌ له‌م مێشكه‌ به‌تاڵه‌تان ڕزگار بكه‌ين كه‌ وه‌ك مافيا كه‌وتونه‌ته‌ نێو ئه‌م ميلله‌ته‌ وه‌ك سياسه‌تمه‌دارێك داواى لێبوردن له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م و په‌يمانى چاكردنى هه‌موو كه‌موكوڕييه‌كتان پێده‌ده‌م.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین