رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دۆلار ناگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌ییه‌ك نییه‌ ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ى دۆلار له‌ عێراق بگۆڕێت و شاندى عێراقیش له‌ ئه‌مریكا هیچ رێككه‌وتنى نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/ شوباتى 2023 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر چه‌نده‌ حكومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى ناوه‌، بۆئه‌وه‌ى متمانه‌ى ئه‌مریكا له‌ مه‌سه‌له‌ى دۆلار به‌ده‌ستبهێنێ، كه‌چى ئه‌مریكا متمانه‌ به‌ عێراق ناكات و به‌ نیازیش نییه‌ ئاراسته‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى بگۆڕێت. ئه‌مه‌یش به‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا كه‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات جێى متمانه‌ى ئه‌مریكا نییه‌ چونكه‌ سه‌ربه‌ ئێرانن. 

رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى نێوان ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ دۆلار نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كى تر ده‌بێت  له‌سه‌ر جێگربوونى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه‌، به‌هاى دۆلار له‌ عێراق له‌ به‌رانبه‌ر دیناردا جێگیر نییه‌ و ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى و دارایى بۆ عێراق دروست كردووه‌. هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا رێكاریى نوێى بۆ پێدانى دۆلار به‌ عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى عێراق دۆلار به‌ قاچاخ به‌ ئێران و سووریا و وڵاتانى تر ده‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین