بلینكن: بۆ په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ عێراق سه‌رنجمان له‌سه‌ر ره‌هه‌ندى ئابوورییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ى، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق سه‌رنجى له‌سه‌ر ره‌هه‌ندى ئابوورییه‌ و گوتیشى، "پێویسته‌ عێراق له‌ بوارى وزه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت".

شه‌وى رابردوو نۆى شوباتى 2023 ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى عێراقى له‌ ئه‌مریكایه‌ بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى ئابوورى و دارایى و وزه‌.

ئه‌نتۆنى بلینكن به‌ فوئاد حوسێنى راگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ى له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر سه‌رنجى له‌سه‌ر ره‌هه‌ندى ئابوورییه‌ و ده‌یه‌وێ عێراق له‌م بواره‌دا به‌هێز بێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتویه‌تى، "ده‌كرێ عێراق له‌ بوارى وزه‌دا سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌بێ  هه‌ر وا بێت". جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ هاوكاریكردنى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو شاندێكى عێراق گه‌یشته‌ ئه‌مریكا بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى ئابوورى به‌ تایبه‌تى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى دۆلار، كه‌ به‌ هۆى رێكارییه‌ نوێیه‌كانى بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكاوه‌، دۆلارێكى كه‌متر به‌ عێراق ده‌كات و ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینارى عێراق ناجێگیر بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین