كلچدارئۆغڵو: ئه‌ردۆغان به‌رپرسياره‌ له‌  دروستبوونى بومه‌له‌رزەکانى تورکیا‌ تورکیە

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتی گەلی كۆماری (جه‌هه‌په‌) سه‌ردانى ئه‌وناوچانه‌ى كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌يان لێ رويداروه‌، پاشان په‌يامێكى ڤديۆيى بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا دەڵێت، "بارودۆخى ميلله‌ته‌كه‌مان له‌و شوێنانه‌ بينى، ئه‌مانه‌ى روويداوه‌ له‌ سه‌رووى سياسه‌ته‌وه‌ نايبينم و له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا هاوته‌ريب بم، ئه‌م داڕمانه‌ به‌هۆى سياسه‌تى سيستەماتيكى كرێييه‌، هيچ كاتێك له‌ هيچ شوێنێك چاوم به‌ ئه‌ردۆغان و بانده‌كه‌ى له‌ كۆشكه‌كه‌ى ناكه‌وێت، چونكە تا كۆتايى شه‌ڕى ميلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌‌م ." 

سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ ئاماژە بەوەش دەكات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بانگی حكومەت بكه‌م، له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى كۆڤيد 19 ئه‌و بيرۆكانه‌ى داتان نابوو ئه‌م جاره‌ لێتان قبووڵ ناكه‌ين، ئه‌و شوێنانه‌ى زياتر پێويستيان به‌ هاوكارييه‌ به‌پێى پێويست به‌ زووترين كات هاوكارييه‌كان ده‌گوازينه‌وه‌ و له‌مه‌و به‌دوا هيچ گرينگى به‌ سياسه‌ت و چالاكييه‌كانى ئه‌كپارتى و هه‌واڵه‌ ساخته‌كانى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى ناده‌ين.

هەر لە قسەكانی ڕەخنەى لە حکوومەتى تورکیا دەخاتەڕوو و ئەو سەرکردەیەى ئۆپۆزیسیۆن ئاماژه‌ به‌وە دەکات، وه‌زيره‌كانى ئه‌كپارتى له‌گه‌ڵ كاروانه‌كانيان ده‌سورێنه‌وه‌، به‌ڵام لێره‌دا ڕێوشوێنى پێويست بۆ هه‌ماهه‌نگى كاره‌ساته‌كه‌يان نه‌گرتۆتەوە هه‌روه‌ها ئه‌زموونى توركيا له‌م پرسه‌دا به‌شێوه‌يه‌كى پێويست كار پێنه‌كراوه‌. 

كليچدارئۆغڵو ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌م كاره‌ساته‌ پێويسته‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا گشتيه‌كان و شاره‌وانييه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومييه‌كان بكرێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكى ساسيى دژى شاره‌وانييه‌كان هه‌يه‌. زۆرێك له‌ ڕێكخراوه‌ ناحكومييه‌كان له‌ژێرفشاردا نه‌مان و وه‌كو پێويست سه‌ربازه‌كانيان نه‌خرانه‌ نێو ئه‌م كاره‌ساته‌بۆ هاوكارى لێقه‌وماوان.

سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دوێنێ له‌ ناوچه‌كه‌ سێ هه‌زارو پێنج سه‌د سه‌رباز هه‌بوون، به‌داخه‌وه‌ زۆر دره‌نگ كارمه‌ندانى گه‌ڕان و رزگاركردنيان نارد، به‌تايبه‌تيش له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ پۆلدا مابنه‌وه‌ له‌وه‌ش مانه‌وه‌و كه‌وتن، نازانم چۆن ئاوا ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ ده‌بردرێت باوڕبكه‌ن نازانم، زۆر به‌راستگۆيانه‌ پێتان بڵێم دروستبوونى سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى ئه‌م كاره‌ساته‌ ئه‌ردۆغانه‌. بيست ساڵه‌ له‌م وڵاته‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هيچ شتێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه‌ نه‌كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هيچ كات بيرله‌وه‌ناكه‌مه‌وه‌ له‌ هيچ شوێنێك له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببمه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌رگيز هه‌رگيز له‌سه‌رووى سياسه‌ته‌وه‌ نايبينم. سياسه‌تى ئه‌و بوو ئێمه‌ى گه‌يانده‌ ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا.

كلچدارئۆغڵوره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "باجى بومه‌له‌رزه‌يان ده‌رخواردى جه‌ته‌كانيان دا، ئه‌ى باشه‌ كا ئه‌م پاره‌يه‌، ئه‌و پارانه‌ش نييه‌، به‌ هه‌موو ته‌مه‌نييان له‌هه‌ر رووێكه‌وه‌ بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ميلله‌ت باجه‌كه‌ى داوه‌ له‌ كاتى پێويستيشدا نايانه‌وێت ئه‌م ميلله‌ته‌ له‌ لاى خۆيان ببينن ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ و نييه‌ بيريان لاى هه‌ڵبژاردن و كۆشكه‌كانيانه‌.هه‌ركاتێك ئه‌م وڵاته‌ وێران ده‌كات بانگم ده‌كات له‌ ته‌نيشتى بوه‌ستم من كاتێك چاوم به‌و دۆخه‌ى ميلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌وێت ناتوانم بازرگانيت له‌گه‌ڵ بكه‌م، پێويسته‌ كه‌سێك لێچينه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ بكات سامانى ئه‌م وڵاته‌ له‌كوێ سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رگيز بير له‌ پشتگيرى تۆ ناكه‌مەوە، كه‌ ده‌تانه‌وێت به‌هۆى ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌ له‌گه‌ڵت نه‌رم بم.

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانمان گوت بۆ به‌ده‌ستهێنانى دابينكردنى سه‌رچاوه‌ و پێداويستيه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكبده‌ن، ئه‌وان به‌ربه‌ست بۆ ئێمه ‌داده‌نێن بۆ دۆزينه‌وه‌ى نان و به‌تانى و پێداويستيه‌كان به‌ڵام گوێناده‌ينێ بابێن بمانگرن، پرۆتۆكۆڵ و بيرۆكراسى  كۆتاى هاتووه‌ چونكه‌ ئه‌وان كۆتاييان هاتووه‌ و قسه‌يان نه‌ماوه‌. 

بەگوێرەی قسەكانی كلیچدار ئۆغلۆ به‌هه‌زاره‌ها هاووڵاتيمان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى ئيمكانييه‌تيان هه‌يه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێليان ده‌مێننه‌وه‌. به‌هه‌زاره‌ها بريندارمان له‌ژێر ئه‌و داروبه‌ردانه‌ ماون هه‌م غه‌مبارين هه‌ميش توره‌ين. له‌مه‌و به‌دوا پێويسته‌ برينه‌كانمان چاره‌سه‌ركه‌ين هه‌ربۆخۆشى ميلله‌ته‌كه‌مان يه‌كده‌نگه‌ پێوستناكات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هاوسۆزو هاوده‌نگ بم.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین