رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى : ژماره‌ى زیانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌گاته‌ 23 ملیۆن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى راگه‌یاند، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى زیانیان له‌ بوومه‌له‌رزه‌ى توركیا و سووریا بەرکەوتووە، بگات به‌ 23 ملیۆن كه‌س.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌دیلهاید مارشانگ به‌رپرس له‌ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تى، "نه‌خشه‌ى رووداوه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیانیان به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ بگاته‌ 23 ملیۆن كه‌س، بارودۆخى پێنج ملیۆنیان لاواز ده‌بێت". 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تواناى توركیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كه‌ به‌هێزه‌، به‌ڵام ئه‌وان مه‌ترسییان له‌ بارودۆخى سووریا هه‌یه‌.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ دووشه‌ممه‌ شه‌شى شوبات بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به‌ گوڕى 7.4 پله‌ى رێخته‌رى له‌ سووریا و توركیاى دا، تا ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ پێنج هه‌زار كه‌س له‌ هه‌ردوو وڵات گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زاریش بریندارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین