سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌شى شوباتى 2023 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئه‌م حزبه كردووه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، " له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌یى و هاوبه‌شیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى ئه‌وه‌ى خواستووه لایه‌كانى كوردستان یه‌كڕیز و ته‌با بن بۆ داهاتوویه‌كى باشتر پێكه‌وه كار بكه‌ن.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به‌بۆنه‌ى یادى بیست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێزان ئه‌میندارى گشتى و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌یى و هاوبه‌شیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین. به‌و هیوایه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، یه‌كڕیز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر، پێكه‌وه كار بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment