لە ماوەى یەک ساڵدا نۆ هەزار هاووڵاتى هەرێمى کوردستان تووشى شێرپەنجە بوونە تەندرووستی

نوچەنێت:

د. چنار عەلى، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "تەنها لە ساڵى ڕابردوو زیاتر لە نۆ هەزار تووشبووى شێرپەنجە تۆرمارکراون."

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/شوبات/2023) لە کۆنفرانسى ڕۆژى جیهانى شێرپەنجە لە پارێزگاى دهۆک، د. چنار عەلى بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارى تووشبوانى شێرپەنجە لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێى ئامارەکەى وەزارەت تەندروستى هەرێم، "تائێستا (71) هەزار و (74) تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، تەنیا لە (2022) دا نۆ هەزار و (61) تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون، کە زۆرترین تووشبوو لە هەولێر تۆمارکراون، پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم و دهۆکیش بە پلەی سێیەم دێت."

سەبارەت بە جۆرەکانى شێرپەنجە لە هەرێمى کوردستان، د. چنارعەلی دەڵێت، "(10) جۆر شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەتەوە، باوترین جۆریان شێرپەنجەی مەمکە و دواتریش شێرپەنجەی کۆڵۆن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین