بەم نزیکانە ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی دەگاتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، (336000) هەزار ژەم لە ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی بگاتە عێراق، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، پشکى هەرێمى کوردستان لەو ڤاکسینە (43) هەزار ژەمە ڤاکسینە.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاروانێکى دیکەى ڤاکسین لە جۆرى ئەسترازێنیكای بەریتانی ئەمڕۆ دەگاتە عێراق، پشکى هەرێمى کوردستان ئەمجارە زیارە و بڕەکەشى (43) هەزار ژەمە ڤاکسین دەبێت.

د.هێرش سەید سەلیم، ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو بڕە ڤاکسینەى بۆ هەرێمى کوردستان دێت، پشکى پارێزگاى سلێمانى (20) هەزار ژەمە ڤاکسینە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، وەزارەتى تەندروستى بڕیاریداوە هەر بڕە ڤاکسینێک بگاتە هەرێمى کوردستان، سەرەتا بە کارمەندى سێکتەرى تەندروستى دەدرێت، بەو پێیەى ئەوان لە هێلى پێشەوەى رووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین