سوودانى: ساڵانه‌ سێ ملیار دۆلار بۆ هاورده‌كردنى ده‌رمان خه‌رج ده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانى ده‌رمان ئه‌نجام دا و گوتى، "ساڵانه‌ سێ ملیار دۆلار بۆ هاورده‌كردنى ده‌رمان خه‌رج ده‌كه‌ین و زۆربه‌شیان پشكنینان بۆ ناكرێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى شوباتى 2023 نووسینگه‌ى سوودانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوودانى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانى ده‌رمان كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسى له‌ سیاسه‌تى په‌ره‌پێدان به‌ ده‌رمان و هاورده‌كردنى كردووه‌. 

سوودانى گوتوویه‌تى، "عێراق ساڵانه‌ بڕى سێ ملیار دۆلار بۆ هاورده‌كردنى ده‌رمان خه‌رج ده‌كات، زۆربه‌شیان پشكنینیان بۆ ناكرێت، عێراق ته‌نیا 10% پێداویستى خۆی له‌ ده‌رمان به‌رهه‌م ده‌هێنێ".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌ته‌كه‌ى رێگه‌نادات به‌م شێوه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییه‌ ده‌رمان هاتورده‌ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بواره‌كه‌ رێكبخرێته‌وه‌ و جیا له‌مه‌یش كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى ده‌رمان بكرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین