ئەمەریكا پاڵپشتی بانكی ناوەندی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ براین نیلسۆن، یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا كۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوێك، ئەمەریكا ئامادەیی دەربڕیووە ئاسانكاری گرتنەبەری رێوشوێنەكان بكات.

ئەمڕۆ هەینی (سێی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ یاریدەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە توركیا كۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوی بانكی ناوەندی، هەردوولا رێككەوتن بە هاوئاهەنگی كار لەسەر سەقامگیری نرخی دراو لە عێراق و میكانزمەكانی پەیوەست بەو پرسەوە بكەن.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە پاڵپشتی سەقامگیری ئابووری عێراق دەكات، ئاماژەشی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا كردووە.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئامادەیی خۆی نیشانداوە هاوكاری پێویست بۆ بەدیهنانی ئامانجە هاوبەشەكان بكات.

هەردوولاش رێككەوتن بەردەوامبن لەسەر هاوئاهەنگی نێوانیان، بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە جارێكی تر لە واشنتن كۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین