سوپاى سوور ده‌گه‌ڕێته‌وه... پلانى پوتین بۆ عێراق چییه؟
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
عێراق و رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كى 63 ساڵه
راپۆرته‌كه‌ى به‌شى "مه‌یدان"ى كه‌ناڵى جه‌زیره به وه‌سفكردنى ئه‌و سه‌ردانه ده‌ستپێده‌كات كه له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوودا، به سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئه‌ندامێتى چه‌ندان وه‌زیر ئه‌نجام درا. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئه‌و سه‌ردانه‌ى شاندى عێراق هه‌موو خه‌سڵه‌تێكى كلاسیكى په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى پێوه‌دیار بوو.
رووسیا ئه‌و كاته پشتى هه‌رێمى كوردستانى گرت
كه ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێكى متمانه‌پێنه‌كراو ده‌ركه‌وت
دواتر راپۆرته‌كه به‌خێرایى گرنگترین وێستگه‌كانى په‌یوه‌ندى نێوان رووسیا و عێراق باس ده‌كات و هه‌ڵبه‌ته له سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كات. سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى سۆڤییه‌ت و عێراق بۆ ساڵى 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كاته‌ى عه‌بدولكه‌ریم قاسم كۆده‌تاى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له عێراق كرد، یه‌كسه‌ر له‌و روانگه‌وه كه یه‌كێتى سۆڤییه‌ت پاڵپشتى بزووتنه‌وه‌ى رزگارى گه‌لان ده‌كات، رووى له یه‌كێتى سۆڤییه‌ت كرد.
دواتریش كه به‌عس ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق گرت ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر بوو، كڕۆكى پهیوهندییهكهیش خۆى له‌وه ده‌دۆزییه‌وه عێراق نه‌وتى به یه‌كێتى سۆڤییه‌ت ده‌دات و له به‌رانبه‌ردا هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ده‌ست ده‌هێنا كه له یه‌كێتى سۆڤییه‌ت و ته‌واوى وڵاتانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات به‌رهه‌م ده‌هات.
په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و یه‌كێتى سۆڤییه‌ت تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بێت له ساڵى 1990 عێراق كوێت داگیر ده‌كات و رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت ده‌بێته‌وه، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سۆڤییه‌ت پاڵپشتى بڕیارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، له دژى سه‌دام حوسێن. له ساڵانى دواتر رووسیا به‌هۆى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ناتوانێ له عێراق نزیك بێته‌وه و هه‌ژموونى زۆر سنووردار ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ى له ساڵى 2003 رژێمى به‌عس ده‌ڕووخێت.
كه‌ى سه‌ره‌تاى گه‌ڕانه‌وه‌ى رووسیا بوو بۆ عێراق؟
راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات له‌دواى 2003 ڕووسیا به ناچاریى ده‌سه‌ڵاتى له عێراق نه‌ما، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتى سیاسى خۆى ئه‌م وڵاته هه‌میشه سوود له‌و هه‌ڵه و بۆشاییانه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مریكا دروستى ده‌كات. بۆیه به بۆچوونى راپۆرته‌كه ئه‌مریكا له‌دواى 2003 له عێراق كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى كردووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌رپرسانى رووسیا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه جارێكى تر له عێراق ده‌ست به جووڵه بكه‌نه‌وه، چونكه پێشتریش بڕوایان به‌وه هه‌بوو به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له عێراق ماوه و جێگیره.
له ساڵى 2008 رووسیا یه‌كه‌م هه‌نگاوى خۆى له عێراقى نوێ نا، كاتێك مۆسكۆ بڕیاریدا له قه‌رزێكى عێراق خۆش بێت كه بۆ سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هاكه‌ى 12 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بوو. له به‌رانبه‌ردا گرێبه‌ستێكى چوار ملیارى له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ كرد و كۆمپانیاى لوك ئۆیلى رووسى هاته عێراق، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌شێوه‌ى ته‌واو یان به‌شه‌كى عێراقیان جێده‌هێشت.
هاوكات به‌رپرسانى عێراقیش ئه‌وه‌یان بیركه‌وته‌وه كه ده‌كرێت وه‌ك سه‌رده‌مى كۆن چه‌ك له رووسیا بكڕن و هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندى عێراق و رووسیاى دروست كرده‌وه. به‌ڵام به بڕواى راپۆرته‌كه هه‌نگاوه گه‌وره‌كانى رووسیا دواى ساڵى 2015 دێت. ئه‌و كات رووسیا هاته ناو جه‌نگى سووریا و پاڵپشتى له‌مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د كرد و له‌مه‌یش دا سه‌ركه‌وتوو بوو بۆیه سه‌رنجى ته‌واوى دنیا و ناوچه‌كه‌ى راكێشا له‌وه‌ى رووسیا ده‌توانێ له ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵات و سه‌ركرده‌ى نوێ دروست بكات.
كورد هاوپه‌یمان و ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ رووسیا

ده‌سه‌ڵاتى كوردى له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا زیاتر كرد"
راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره ده‌ڵێ له جه‌نگى سووریا، رووسیا توانى ناوبانگى ئه‌وه بۆ خۆى په‌یدا بكات، كه هاوپه‌یمانێكى بیانى متمانه‌پێكراوه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه گه‌لانى ناوچه‌كه بۆ ئه‌مریكاى وێنا ده‌كه‌ن. كوردى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م هێزه كه رووسیا ئه‌و ناوبانگه‌ى خۆى له‌گه‌ڵیان به‌كارده‌هێنێ. كاتێك ئه‌مریكا دوودڵ و جێگیر نییه له‌گه‌ڵیان ئه‌وا رووسیا بوونى هه‌یه. له ده‌قى راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره هاتووه ، "مۆسكۆ ده‌ستى كرد به‌وه‌ى ناوبانگى خۆى بۆ دروستكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونه كۆنه‌كه‌ى به‌كاربهێنێ، عێراقیش له‌سه‌رووى لیستى به ئامانجكراوهكان بوو بۆ جوڵانه‌وه‌ى رووسیا، سه‌ره‌تا رووسیا وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكاى هاوپه‌یمانى دوودڵ و باوه‌ڕپێنه‌كراو بۆ كورده‌كانى عێراق خۆى ده‌رخست، بۆیه له پێگه‌ى یه‌كه‌مدا ئاماده‌بوونى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به وه‌به‌رهێنان له بوارى وزه جێگیر كرد".
راپۆرته‌كه چه‌ندان داتا له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى وه‌به‌رهێنانى رووسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات و پیشه‌سازى نه‌وت له‌لایه‌ن رووسیا ته‌نیا بوارێكى چالاكانه‌ى وه‌به‌رهێنانى رووسی نییه، به‌ڵكو بووه‌ته سهرهڕمێك بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه جیۆسیاسییه‌كان له عێراق. راپۆرته‌كه هه‌رێمى كوردستان به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كاتێك كۆمپانیاى رۆسنه‌فت سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كرد. له كاتێك بوو كه ئه‌مریكا پشتى له هه‌رێم كرد بوو. رووسیا جیا له‌وه‌ى به‌م گرێبه‌سته پێگه‌ى خۆى له هه‌رێمى كوردستان قایم كرد، ده‌سه‌ڵاتى زیاترى دایه كورد له به‌رانبه‌ر به‌غدا. دواجاریش خۆى به گرێبه‌سته‌كانى دواتر له‌وانه گرێبه‌ستى رۆسنفت له‌بوارى ژێرخانى گازى سروشتى له ئایارى 2018 ده‌سه‌ڵاتێكى زیاترى بۆ خۆى به‌سه‌ر به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌بێت.
به بڕواى راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره كورد تاكه لایه‌ن نییه، به‌ڵكو له بوونى هه‌موو گرژییه‌كان كه له ئه‌نجامى سیاسه‌تى ئه‌مریكاوه دروست ده‌بێت ئه‌وا رووسیا خۆى وه‌ك شوێنگره‌وه نیشان ده‌دات و دواجاریش ئه‌و راستییه له سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد حوسێن و یاوه‌رانى له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و كاته ئه‌مریكا له عێراق هه‌ژموونى كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و سێرگى لاڤرۆڤیش له‌و كاته‌دا به راشكاوى ده‌ڵێ، ئێمه ئاماده‌یین هاوكارى سیسته‌مى به‌رگرى عێراق بكه‌ین.
له هه‌ر شوێنێك ئه‌مریكا بۆشایى دروست بكات
رووسیا وه‌ك شوێنگره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت
خه‌ونى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى سوور و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له‌سه‌رده‌مى سه‌دام هه‌بوو
بۆئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره بگه‌ین، ده‌بێت له‌م بڕگه‌یه وردبینه‌وه كه ده‌ڵێ، "به پله‌ى یه‌كه‌م رووسیا له‌و پانتاییه بۆشانه چالاك ده‌بێت كه دوودڵى ئه‌مریكى دروستى ده‌كات، له‌و كاته‌دا خۆى وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كى پێشبینكراو نیشان ده‌دات له‌و دۆسیانه‌ى كه پڕن له گومان و به‌دحاڵیبوون. سه‌ره‌ڕاى دركپێكردنى رووسیا له‌وه‌ى عێراق دواى داگیركاریى ئه‌مریكا بووه‌ته یاریگه‌یه‌كى ئه‌مریكى و ئێرانى به پله‌ى ئیمتیاز، به‌ڵام خه‌یاڵه سۆڤییهتیه كۆنه‌كان له عێراق واز له زه‌ینى بڕیاربه‌ده‌ستانى كرهملین ناهێنێ و خواستیان هه‌یه شكۆ كۆنه‌كه‌ى مۆسكۆ له به‌غدا بگێڕنه‌وه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment