كاڵن و سولیڤان تاوتوێى دۆسیه‌یه‌كى كورد ده‌كه‌ن تورکیە

نوچه‌نێت

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و جه‌یك سۆلیڤان راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى باس له‌ چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێكیان دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ كورده‌.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ دوێنێ سێشه‌م 23ى ئادار په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌نێوان ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و جه‌یك سۆلیڤان راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ باسیان له‌ چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگى ناوچه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى هێزه‌ كوردییه‌كانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا "رۆژئاواى كوردستان" هه‌بووه‌.

كاڵن جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ده‌بێت په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان نه‌مێنن. به‌ڵام راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى توركیا روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵوێستى سولیڤان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چی بووه‌.

له‌ساڵى 2015 وه‌ ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش هاوكارى هێزه‌ كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات و ئه‌مه‌یش ئه‌نقه‌ره‌ى نیگه‌ران كردووه‌ و چه‌ندان جار گرژیى له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ دروست كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین