حكومەتى سويد سوتاندنى قورئان بە مەترسى دەزانێت بۆ سەر وڵاتەكەى
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (يەكى/شوبات/2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى سويد لە كۆبوونەوەيەكى داخراو لەگەڵ بەرپرسى پارتەكانى سويد رايگەياندووە، بينيمان هەڵواسينى بوكەڵەيەك لەسەر شێوەى ئەردۆغان و سوتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى توركيا لە ستۆكهۆڵم، كە كۆمەڵێكى بچووك ئەنجاميان دا لەگەڵ ئەوەى ئەو كارانە لە پێچەوانەى ياسا نين، بەڵام بووە هۆكارى هەڵمەتێكى شێواندنى وڵاتەكەمان.
كريسترسۆن لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، ئەو كارانە سويدى وەك وڵاتێكى دژ ئيسلام دەرخست، بينيمان چۆن وێنەى سويدى لە جيهان دەرخست، ئەوەش بووە بە مەترسى لەسەر گيانى سويدييەكان لە وڵاتانى جيهان.
سەرۆك وەزيرانى سويد گوتيشى، ئەوكارانە نەيارانى سويد سوديان لێى وەرگرتووە، ئەو كەسانەشى ئەو كارانەيان ئەنجامدا كەسانى نەفام بوون.
كريسترسۆن وەرگرتنى وڵاتەكەى لە هاوپەيمانى ناتۆ بە بايەخ وەسفكرد، پێى وايە لەدواى جەنگى دووەمى جيهان ئێستا سويد رووبەڕووى زۆرترين مەترسى ئەمنى دەبێتەوە.بڕياريشە لەم هەفتەيە سەرۆك وەزيرانى سويد بۆ وەرگرتنى وڵاتەكەى لە ناتۆ سەردانى ئەمەريكا دەكات.
لەلايەكى ترەوە ماگدالينا ئەندرسۆن، سەرۆكى پارتى سۆشيال ديموكراتى سويدى رايگەياند، لێدوانەكانى جيمى ئەكسۆن، سەرۆكى پارتى ديموكراتى توندەڕەوى سويد وەگرتنى وڵاتەكەمان لە ناتۆ رووبەڕووى مەترسى دەكاتەوە، پێويستە حكومەت هەماهەنگييەكانى لەگەڵ ئەو پارتە رابگرێت.
لاى خۆشييەوە ئەكسۆن وڵامى لێدوانەكانى ئەندرسۆنى دايەوە و ئاشكرايكرد، سۆشيال ديموكرات پەيوەندى بەهێزى لەگەڵ پەكەكە و پەيەدە هەيە، ئەوەش بۆتە هۆكارى كاردانەوەكانى توركيا.
لە چەند رۆژى رابردوو توركيا بەهۆى سوتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى وڵاتەكەى لە ستۆكهۆڵم دانوستاندنەكانى بۆ ئەندامبوونى سويد لە ناتۆ هەڵپەسارد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment