ئێران دەبێتە بەشێك لە گفتوگۆى نێوان سووريا و توركيا
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (31/ كانوونى دووەمى/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، ئەمڕۆ رێككەوتن كرا لەسەر ئەوەى ئێران بەشدار بێت لە دانوستاندنەكانى نێوان توركيا و سووريا.
لە بەشێكى ترى قسەكانى لاڤرۆڤ گوتى، سەبارەت بە كاتى كۆبوونەوە و داهاتوو لەسەر ئاستى سەربازيى و ديپلۆماسى دەبێت، پێويستە هەنگاو بۆ ئەوەى بگەينێ ئەنجامێكى دياريكراوە.
سەبارەت بە چۆنييەتى رێككەوتنەكە وەزيرى دەرەوەى رووسيا هيچ زانيارييەكى لەبارەى ناوەڕۆكى ئەو رێككەوتنە ئاشكرا نەكردووە.
پێشتريش ئەندرييە بوارڤۆڤ، كونسڵى رووسيا لە توركيا رايگەياند، لێدوانەكانى سەرۆكى توركيا سەبارەت بە ديدارى لەگەڵ بەشار ئەسەد، كاريگەرى لەسەر پڕۆسەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێت.
لە ماوەى رابردوو سەرۆكى توركيا رايگەياند، ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا داواى كردووە كۆبوونەوەى سەرۆكى سووريا و رووسيا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەردۆغان پێشنيارى ئەوە كرد بوو، سەرەتا كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوە و بەرگرى هەر سێ وڵات ئەنجام بدرێت، پاشان لەسەر ئاستى سەرۆكى هەردوو وڵات كۆببنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment