قوباد تاڵه‌بانى و سوودانى كۆبوونه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌. نووسینگه‌ى سوودانى ده‌ڵێ، "تاوتوێى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نێوان هه‌رێم و به‌غدایان كردووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/ كانوونى دووه‌م /2023 له‌ به‌غدا محه‌مه‌د شیاع سوودانى و قوباد تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكى نووسینگه‌ى سوودانى هاتووه‌، " له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بارودۆخى گشتى وڵات تاوتوێ كرا، دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوئاهه‌نگى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵ و حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌، تا گه‌یشتن به‌ به‌دیهێنانى لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیرى بهێنێته‌ ئاراوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وڵات به‌دى بهێنێت".

هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى دا، حكومه‌تى به‌غدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كات، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ناده‌ستوور و نایاساییه‌. ئه‌مه‌یش حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستانى نیگه‌ران كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین