ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى: ئێران 15 هه‌زار چه‌كدارى له‌ سووریا جێگیركردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، كاروانێكى چه‌ك كه‌ بۆ میلیشیاكانى ئێران ره‌وانه‌ كراوه‌، له‌ناو خاكى سووریا بۆردومان كراوه‌، ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكیش ده‌ڵێ، "ئێران نزیكه‌ى 15 هه‌زار چه‌كدارى میلیشیایى له‌ سووریا داناوه‌".

ئه‌مڕۆ 30/كانوونى دووه‌م/2023 روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه‌ رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆیه‌ و باره‌گه‌كه‌ى له‌ له‌نده‌نه‌ ئاشكراى كردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشێكى نه‌ناسراو كراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكى چه‌كى پێشكه‌وتووى ئێرانى كه‌ له‌ناو خاكى عێراقه‌وه‌ چووته‌ سووریا و له‌ ناوچه‌ى مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال بۆردومان كراون.

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هێرشه‌كه‌ حه‌وت كه‌س كوژراون، یه‌كێكیان سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێرانه‌. راگه‌یاندنێكى رژێمى سووریا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و كاروانه‌ كه‌لوپه‌لى هاورده‌كراوى له‌ عێراقه‌وه‌ هێناوه‌، به‌ڵام به‌رپرسێكى سنوور له‌ عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى هیچ شتێك هه‌نارده‌ى سووریا بكات. حوڕه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات نزیكه‌ى 15 هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له‌ سووریا به‌ تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال  و مه‌یادین، له‌ سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریاوه‌ جێگیر كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین