دەمیرتاش: توركیا پێش هەڵبژاردن هێرش دەكاتە سەر كۆبانێ تورکیە

نوچەنێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، رایگەیاند، حكومەتی توركیا پیلانی ئەوەی هەیە پێش هەڵبژاردنەكان هێرش بكاتە سەر كۆبانێ.

ئەمڕۆ یەكشەممە (29/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە لاپەڕەی خۆی بڵاویكردەوە كۆبوونەوەی پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی نەتەوەپەرەست و پارتی یەكێتی گەورە و پارتی نیشتیمان و پارتی هودا، ئامادەسازییە بۆ شەڕێكی نوێ.

لە بەشێكی تری قسەكانی دەمیرتاش دەڵێت، بۆچی هاوپەیمانی گەل كاندێك دیاری ناكات ئەگەری سەركەوتنی هەبێت؟ كەچی سوورە لەسەر كاندیدكردنی كەسێك كە ناكرێت كاندید بكرێت و ئەگەری سەركەوتنیشی نییە، ئەگەر ئەردۆغان توانای سەركەوتنی هەیە بۆچی هەوڵدەدات هوداپارت راكێشێتە پاڵ هاوپەیمانییەكەی لەكاتێدا ئەو پارتە (170) هەزار دەنگی هەیە.

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە حكومەتی توركیا پیلانێكی هەیە پێش هەڵبژاردنەكان هێرش بكات، ئەوەش گەورەترین تاقیكردنەوەیە بۆ هەڵوێستی نەیارەكەی، كە ئایا رووبەڕووی ئەو پیلانە دەبێتەوە یاخود نا. 

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا ئەنجام بدرێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەموو ئامادەسازییەكی كردووە بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری هەڵبژێرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین