ئازەربايجان باڵيۆزخانەى خۆى لە تاران چۆڵ دەكات ئێران

نوچەنێت

دواى هێرشيكردنە سەر باڵيۆزخانەى ئازەربايجان لە تارانى پايتەختى ئێران، وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە رايگەياند، باڵيۆزخانەكەمان لەو وڵاتە چۆڵ دەكەن.

ئەمڕۆ يەكشەممە (29/كانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاويكردەوە وەزارەتى دەرەوەى ئازەربايجان رايگەياند، ديپلۆماتكاران و فەرمانەبەرانى وڵاتەكەمان لە ئێران ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.

وەزارەتى دەرەوەى ئازەربايجان بانگێشتى باڵيۆزى ئێرانيان لە وڵاتەكەيان كردووە و داوايان لێى كردووە پێويستە لێكۆڵينەوە لەو رووداوە بكرێت، هەروەك پێشيان راگەياندووە، بڕيارى كشانەوەى فەرمانبەرانيان داوە، سەبارەت بە شێوازى كاركردنى باڵيۆزخانەكەشيان هيچ روونكردنەوەيەكى زياتريتن نەداوە.

محەمەد عەبادى، لێكۆڵەر لە كاروبارى ئێران سەبارەت بە هۆكارى ناكۆكييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە رايگەياند، باكۆ و تاران ناكۆكى سنووريان هەيە لەگەڵ ئەوەش ئێران لە بەرەى ئەرمينيايە دژ بە ئازەربايجان. 

ئەوە جگە لەوەى (25) مليۆن ئازەرى لە ئێران هەن، خواستى جيابوونەوەيان لەو وڵاتە، هەروەك نزيكى نێوان توركيا و ئازەربايجانيش لەسەر حيسابى ئێرانە. 

بەگوێرەى قسەكانى ئەو لێكۆڵەرە پەيوەندى بەهێزى ئازەربيجان و ئيسرائيل مەترسى لاى ئێران دروستكردووە كە ئيسرائيل لە سنوورەكانى نزيكبێتەوە. 

هەفتەى رابردوو لە تاران كەسێك هێرشى كردە سەر باڵيۆزخانەى ئازەربايجان و پاسەوانێكى كوشتن و دوو كەسى تريشى بريندار كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین