پارتى و یەکێتى چەند پرسێکى گرنگ تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى دەستپێکرد. هەڵبژادنى پەرلەمانى کوردستان و کۆکردنەوەى داهات تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى هەردوو مەکتەبى سیاسى دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (28/کانوونى دووەم/2023) شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان  بە سەرۆکایەتیی مەحموود محەمەد و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له‌جه‌عفه‌ر ئیمینكی و هێمن هەورامی، پشتیوان سادق، عەلی حسێن و ئومێد سەباح لەگەڵ شاندى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوول، دارا ڕەشید، ئاسۆ ئه‌ڵمانی و ئه‌مین بابه‌شێخ لە سلێمانى لە کۆبوونەوەدان.

لە کۆبوونەوەیەکەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى چەند بابەتێکى گرنگ پەیوەست بە عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێ، لەوانە کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆیی لە سلێمانى، دۆسیەى تیرۆرکردنى عەقید هاوکار جاف لە هەولێر و دروستکردنى یەکڕێزى کورد لە بەغدا و چەند پرسێکى تر. 

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە تیمى یەکێتى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ناکەن و پێشتریش ئەو تیمە لە گرووپى واتسئاپى ئەنجوومەنى وەزیران هاتنەدەرەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین