سەلاحەدین دەمیرتاش رەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت تورکیە

نوچەنێت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان بەهۆی دیارینەكردنی كاندێكی هاوبەش رەخنە لە شەش پارتە دەگرێت و بەشێتی ناو دەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "ماوەی سێ ساڵە لەپێناو پێكهێنانی هاوپەیمانیەكی دیموكراسی هەوڵەدەدەین، بەڵام هەموو لایەنەكان بە ئۆزسیۆنیشەوە رێگریان لەو هەوڵە كرد."

دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەكات، تەنیا چوار مانگمان لە پێشە جارێكی تر هەموو لایەنەكان راگەیاندنی كاندیدی هاوبەشیان دوادەخەن، ئەوە چ شێتیەكە.؟

هاوسەرۆكی پێشوو لە بەشێكی تری قسەكانی روو لەو شەش پارتە دەكات و دەڵێت، روو لە سەركردەكانی ئەو شەش پارتە دەكەمە و دەڵێم، لەو نزیكانە لە دەرەوە بێت یاخود لە ناوە دیدارمان لەگەڵ هەمووتان دەبێت، ئەو هەڵبژاردنە گەل تێیدا سەركەوتوو دەبێت نەك سیاسییەكان.

ئەو داوایەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەكاتێدایە شەش پارتەكە پێشتر رەتیان كردۆتەوە پارتی دیموكراتی گەلان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەكەیان قبووڵ بكەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە ساڵی (2016) دەستگیركرا، لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2018) بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بەرانبەر رەجەب ئەردۆغان خۆی كاندید كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین