په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك راسپارده به سوودانى ده‌دات
نوچه‌نێت
نووسینگه‌ى عوبه‌یدى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/كانوونى دووه‌م/2023 له راگه‌یێندراوێكدا باس له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات. شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن شاخه‌وان ره‌ئووف به‌گ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان، سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا.
له كۆبوونه‌كه‌دا خالید عوبه‌یدى باس له هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كراوه و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م پێشێلكارییانه جێگه‌ى قبووڵكردن نیین، چونكه عێراق سه‌روه‌ریى خۆى هه‌یه، بۆیه راسپارده‌ى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به حكومه‌تى عێراق داوه وتا حكومه‌ت پابه‌ند بێت وهه‌وڵ بدات ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بوه‌ستێنێ.
به‌ڵام له راگه‌یێندراوه‌كه ناوه‌ڕۆكى راسپارده‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرا نه‌كراون.
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق پاراستنى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانى عێراق له به‌رانبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى ئێران و توركیا هیچ رێكارییه‌كى نوێیان نه‌گرتووه‌ته به‌ر بۆیه ئه‌و هێرشانه چه‌ندان ساڵه به‌رده‌وامن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment