ئەردۆغان وادەی هەڵبژاردنەكان پێش دەخات
نوچەنێت
ئەمرۆ دووشەممە (23/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی ئاماژەی بەوە كرد، داوا لە نوێنەرانی ئەو گەنجانەمان دەكەم بۆ یەكەم جار بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و بڕیاری دروست لە رێگەی دەنگدان بدەن، كە لە (14)ی مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە (10) مانگی ئادار فەرمانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان واژۆبكات، ئەردۆغان لەسەر ئەو بڕیارە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە لە (10) مانگی ئادار بەكاری دەهێنین، بەگوێرەی قسەكانی سەرۆكی توركیا لەدوای ئەو وادەیە رۆژژمێری هەڵبژاردنەكان دەستپێدەكات، كە بەگوێرەی یاسا ماوەكەی (60) رۆژە.
پێشتر بڕیار بوو لە (18) حوزەیران هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێت، دواتر سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەكرد بەهۆی وەرزی پشووەكان ئەگەر هەیە پێشبخرێت.
پێشتر عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن رایگەیاند بوو بەگوێرەی دەستوور ئەردۆغان مافی ئەوەی نییە بۆ جاری سێیەم بەبێ بڕیارێكی كۆماری، یاخود دەركردنی یاسایایەك لە پەرلەمان، یا هەڵبژاردنی پێشوەختە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment