سەرۆك وەزیرانی عێراق رێكاری نوێ بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندرێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیران و ژووی یەكێتی بازرگانی عێراق گفتوگۆ لەسەر نرخی دراو لە بازاڕەكانی عێراق و كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە (22/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژووی یەكێتی بازرگانی عێراق كۆبۆتەوە بۆ دانانی چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە بۆ رێگری لە ناسەقامگیری نرخی دۆلار كۆبۆوەوە، كە هەر یەك لە بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی خاڵە سنوورییەكان و باج و گومرگ تێیدا بەشداربوونە. 

لەو كۆبوونەوەیە چەند بڕیارێك بۆ رێگری لە نرخی دراو و رێگری لە یاریكردن بە نرخەكان و دانانی سنوورێك بۆ زیانە ئابوورییەكانی داندراوە.

لە خاڵی یەكەمی راگەیێندراوەكە هاتووە، كردنەوەی شوێنی تازە بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانە بچووكەكان لە رێگەی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)

لە خاڵی دووەم ئاماژە بەوە كراوە، بڕی 500 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ بانكی بازرگانی عێراقی دابین دەكرێت بۆ پاڵپشتی لە بازرگانە بچوكەكان.

سەبارەت بە هێنانی كەل و پەل و پێداویستییەكان لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانە دەبێت كە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق تۆماركراون لە بەرێوبەرایەتی گشتی بەپێدانی پێشەسازی بە هەموو جۆرەكانییەوە.

لەم چوارچێوەیەدا سوودانی رێنماییداوە بۆ كەمكردنەوەی بارقورسی و دارایی و ئیداری و رۆتیبنی لەسەر هاونیشتمانیان و پێداچوونەوە بەكاری دەستەی گشتی باجەكان، بەگوێرەی پێوارەكانی دەستپاكی و یاسا و جەخیشی لەسەر ئەوە كردۆتەو حكومەت هیچ سازشێك بەرانبەر زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان ناكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین