چاوش‌ئۆغڵو: يه‌ك پارچه‌ى خاكى سووريا پێشينهى هه‌موو كاره‌كانمانه
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له‌گه‌ڵ حوسێن ئهميرعه بدوللهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی رايگه‌ياند، "له‌م كۆبوونه‌وه‌دا زۆر به‌فراوانى پرسی سووريامان هەڵسەنگاند، كارى سه‌ره‌كى ئێمه يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه، بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌موو توانا‌مان پشتگيرى لێده‌كه‌ين و (11) ساڵه شه‌ڕێك به‌رده‌وامه له‌م ناوچه‌يه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌نگاوى گرينگمان ناوه و له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵيمان ئه‌نجامدا له پرۆسه‌ى داهاتوو پيلانمان وايه كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ين."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، هه‌ردوو وڵات بۆ زيادكردنى وه‌به‌رهێنان له‌نێوانمان دەكەین، هەروەها (200) كۆمپانيای وڵاتەكەمان لە ئێران كاردەكەن، بۆ هه‌ر كێشهيهك كه ڕووبه‌رى كۆمپانياكانمان ده‌بێته‌وه له‌م وڵاته به‌رده‌وام په‌يوه‌نديمان هه‌يه به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆمان كرد، هه‌روه‌ها بۆ زياد كردنى تواناى به‌رهه‌مهێنان له ئێران چ كارێك بكه‌ين له‌م كۆبوونه‌وه باسمان له‌سه‌ركرد و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌شتيارانى ئێران توانيومانه رێژه‌كه‌ى زياد بكه‌ين بگه‌رێينه‌وه بۆ پێش كۆرۆنا و له هه‌فته‌يه‌كدا (2 تا3) هێڵه ئاسمانييهكانمان هه‌يه."
سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ئاماژەی بەوە كرد، “شه‌ڕى دژى تيرۆر بۆ هه‌ردوو وڵات گرينگه، يه‌كێك له ئه‌جێندا هاوبه‌شه‌كانمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆره و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكخراوى په‌كه‌كه له نێو ببه‌ين هه‌ندێك ڕێكارى پێويست ده‌گرينه‌به‌ر."
مەولوود چاوشئۆغلۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە، "به‌داخه‌وه په‌كه‌كه له ناوچه‌كانى ئێرانيش هه‌يه پێويسته جياوازى بكه‌ين له نێوان په‌كه‌كه و برا كورده‌كانمان ئێمه پێويسته شه‌ڕ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكخراوانه بكه‌ين. ئێمه هه‌مووكات له‌گه‌ڵ سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بووينه و به ڕاستمان نهزانيوه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ بارودۆخى ئۆكراينا و عێراق كردووه و هه‌مان بۆچوونمان هه‌يه سه‌باره‌ت به ياساكانى خوێندن و قه‌ده‌غه‌كردنى له ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستين هاوڕاين، بۆ ئێمه زۆر گرينگه هه‌مان بيرو ڕامان هه‌يه له‌گه‌ڵ وڵاتى دراوسێمان. "
دەربارەی دۆخی سووریاش ئەو بەرپرسە باڵایەی توركیا دەڵێت، "سه‌باره‌ت به بابه‌تى سووريا زۆر به‌فراوانى هه‌ڵسه‌نگاندنمان كرد، يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بۆ ئێمه سه‌ره‌تاى هه‌موو كاره‌كانمانه و بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌موو توانامانه‌وه هاوكارين. (11) ساڵه له‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌نگاوى زۆر گرينگمان ناوه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆليمان ئه‌نجام دا هه‌وڵده‌ده‌ين له پرۆسه‌ى داهاتوودا له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌يه‌ك برهخسێنين و له پاش ئه‌نجامدانى ئه‌م كۆبوونه ئێرانمان ئاگادار كرده‌وه."
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌مه‌ش كرد، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆدا به‌شداریكردنى ئێران له‌م پرۆسه‌يه‌دا زۆر گرينگه بۆ ئێمه و هه‌ردوو وڵات به هاوكارى يه‌كترى كارده‌كه‌ين له چوارچێوه‌ى شێوه‌ى ئاستانه هاوكارييهكانمان بۆ يه‌كترى به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ده‌توانين به‌شدارى بكه‌ين بۆ سه‌قامگيرى عێراق وهه‌روه‌ها سه‌قامگيرى عێراق بۆ ئێمه زۆر گرينگه، ئێمه پێويست به‌وه‌ناكات بهڕێنمايى وڵاتانى تر هه‌نگاو بنێين ئه‌گه‌ر كێشهيهك له عێراق هه‌بێت ئه‌مه كێشه‌ى ئێمه‌يه. به بۆچوونى ئێمه هه‌نگاوێكى دروست نييه وڵاتانى رۆژئاوا ئێمه له‌گه‌ڵ يه‌كترى كۆبكه‌نه‌وه."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به لێپێچينه‌وه‌ى سويد له رێكخراوى په‌كه‌كه رايگه‌ياند، "سوید بريارى داواى گشتى به‌رامبه‌ر به خۆپيشاندانه‌كانى په‌كه‌كه كه ده‌ڵێن پێويست به لێپێچينه‌وه ناكات بێمانايه و هه‌موومان ده‌زانين ياسا له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه ئايا ئه‌م خۆپيشاندانانه كێ ئه‌نجامى ده‌دات ئه‌م رێكخراوانه‌ن سويد په‌يمانى داوه له به‌ڵێننامه‌كه كه شه‌ڕ دژى ئه‌م ڕێكخراوانه بكات و لهپاشانيش باسى مافى ڕاده‌ربڕين ده‌كه‌ن ئه‌م خۆپيشاندانانه ماناى ڕق و كينهو رهگهزپهرستييه ئه‌م دوو تاوانه با سويد وه‌ڵاممان بداته‌وه ئه‌مه سهربهستييه، با كه‌س ئێمه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت به‌پێى ياساى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مه تاوانه، ئه‌گه‌ر سويد پێ وابێت ئێمه به‌م يارييانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت ئه‌وا خۆى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه."
سەرچاوە: سی ئێن ئێن تورك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment