دەمیرتاش داوای پارێزگاری لە هەڵبژاردنەكان دەكات تورکیە

نوچەنێت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان داوا لە پارتی گەلی كۆماری دەكات لە پێناو پارێزگاری لە ئاساییشی هەڵبژاردنەكان جڵەوی كاروبارەكان بگرێتە دەست.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سەلاحەدین دەمیرتاش لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە توریتەر لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان كردووە پێویستە بە هاوكاری پێكەوە لەژێر سەركردایەتی جەهەپە كار بۆ ئاسایشی هەڵبژاردنەكان بكەین.

سەبارەت بە وادەكەشی بە گوێرەی داواكەی دەمیرتاش لەمڕۆوە دەستپێ دەكات تا دەگاتە رێوڕەسمی سوێندخواردن، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر لایەنێك بیەوێت دەست بۆ خواستی گەل درێژ بكات، ئەوە پێویستە هاوپەیمانە ئۆپۆزسیۆنەكان پێكەوە رووبەڕووبەڕی ببەنەوە.

سەبارە بەو داوایە سلێمان سۆیڵۆ، وەزیری ناوەخۆی توركیا رایگەیاند، "ئاسایشی هەڵبژاردنەكان ئەمانەتە لای ئێمە."

دەمیرتاش لە لاپەڕەی خۆی دەڵێت، بەدیاریكراوی ئەوە هۆكارەكەیە لەو پرسە جێگەی بایەخەكەی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو كاراكتەرە سیاسییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیە بكەن، نابێت ئاساییشی هەڵبژاردنەكانیان بۆ جێبهێڵین.

پێشتریش كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوە كردبوو، كە ئەگەر لە كاتی هەڵبژردنەكان كێشەی ئەمنی دروست بێت، ئەوا كۆمپانیا ئەمنییەكان بەرپرسن.

بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە مانگی حوزەیران ئەنجام بدرێت، لایەنەكان ترسیان لە پارتی فەرمانڕەوا هەیە پەنا بۆ ساختەكردنی هەڵبژاردنەكان بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین