خه‌زعه‌لى زیاتر لە مالیكى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق زیاتر له‌ نوورى مالیكى، له‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق نزیكتره‌، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى له‌ لایه‌ن مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دروست كردووه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى شه‌وى رابردوو 15/كانوونى دووه‌م/2023  له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، ناكۆكییه‌كى زۆر له‌نێوان عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌یه‌ و زۆرێك له‌ به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ له‌ناو حكومه‌تن له‌ ده‌ستوه‌ردانى عه‌سائیب نیگه‌رانن.

ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌یش كراوه‌ سێ وه‌زیره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ حكومه‌تى سوودانى، به‌ هۆى ده‌ستوه‌ردانى عه‌سائیبه‌وه‌ ئاماده‌ن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى گوتوویه‌تى، "خه‌زعه‌لى زیاتر له‌ سوودانى نزیكه‌ له‌ نه‌وه‌ك مالیكى، چونكه‌ عه‌سائب بوو یه‌كه‌م جار محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت پێشنیار كرد".

سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ راپۆرته‌كه‌ى ئاشكراى كردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى "تیار الفراتین" له‌ پارێزگاكان زیندووبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌گه‌ر بكرێت. حكومه‌تى سوودانى له‌ كۆتایى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 دواى ساڵێك له‌ ته‌نگژه‌ى سیاسى، له‌ په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى پێدرا و ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین