تۆمه‌تبارێكى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كردووه‌، هه‌یسه‌م جبوورى راوێژكارى دارایى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌، كه‌ به‌ تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى داده‌نرا له‌ دزینى دوو ملیار دۆلار كه‌ به‌ “دزى سه‌ده‌” ناوده‌برێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/ تشرینى دووه‌م /2023 رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، هه‌یسه‌م جبوورى كه‌ پێشتر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بوو، دواتریش راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بوون بۆ كاروبارى دارایی.

پێشتر میدیاكانى عێراق باسیان له‌وه‌ كرد، هه‌سیه‌م جبوورى چوار ملیار دینارى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، ئێستایش ده‌ڵێن هه‌یسه‌م جبوورى تاوانبارى سه‌ره‌كى نییه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ بۆیه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كه‌یشى ئازاد كراوه‌. جیا له‌مه‌یش پێشتر بڕیار بوو له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ دادگایى جبوورى بكرێت كه‌چى دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م به‌رواره‌ تێپه‌ڕیوه‌ و هیچ دادگاییه‌ك نییه‌.

مه‌دا پێیوایه‌ ئه‌مه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌ له‌ تۆمه‌تباركردنى هه‌یسه‌م جبوورى. به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق ئاشكرایان كرد، بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له‌ سندوقى باج دزراوه‌ و نزیكه‌ى 30 كه‌س له‌م دۆسیه‌ تۆمه‌تباره‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین