ئەنجوومەنى باڵاى زەردەشتیانى کوردستان: پیر لوقمان هیچ پەیوەندییەکى بە زەردەشتییەوە نەماوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان ڕاگەیێندراوێک لەسەر لە گرتە ڤیدیۆیەکەى پیر لوقمان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، " ئێمەی زەردەشتی دژی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە نەشیاوەین."

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنەکەى زەردەشتیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فیسبووک بڵاوکردوەوە، جگە لەسەر کۆنەکردنى قسەکانى پیر لوقمان، دەشڵێت، "دوپاتی دەکەینەوە، ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی بە پڕۆسەی زەردەشتیەوە نەماوە و دوور خراوەتەوە، لەبەر هەندێک هەڵوێستی ناڕەوای." 

 

دەقى ڕاگەێینداراوەکەى ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستانەوە:

لە بڵاوکراوەیەکی ڤیدیۆییدا کەسێک بەناوی ( لوقمانی حاجی کەریم ) کە ناوی لەخۆی ناوە ( پیر لوقمان ) . ئەوە چەندین جارە بەناوی زەردەشتیەکانەوە هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر لایەن و کەسایەتیەکان. ئێمەی زەردەشتی دژی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە نەشیاوەین، چونکە یەکێک لە فەلسەفە سەرەکیەکانی دینی ( مەزد یەسنا ) زەردەشتی، یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیانە ، بەمەبەستی وەدەست هێنانی ئازادی و سەرفرازی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤەکان . 

بەم بانگوازەش دوپاتی دەکەینەوە، ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی بە پڕۆسەی زەردەشتیەوە نەماوەو دوور خراوەتەوە . لەبەر هەندێک هەڵوێستی ناڕەوای کە لەگەڵ ئەندێشە و گفتار و کرداری چاک دا ناگونجێت، کە ئەمەش پایەی سەرەکی دینەکەیە. ئەم توندو تیژیەش لوقمان خۆی لێی بەرپرسە. ئێمە وەک ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین بەناوی زەردەشتیانەوە گیرەشێوێنی بنێتەوە و ئاشتی و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان بشێوێنێت . 

(یاساش سەروەری هەموانە)

ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان

23ـ3ـ2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین