سێ ھاووڵاتی بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەڵەبجە ئاشکرای دەکات، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی"پارەی ناو سندوقی خێری" مزگەوتێک دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/کانوونی دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی کردن لە مزگەوتی قوبالە لە گەڕەکی فەرمانبەران بڵاوکردەوە.

پۆلیسی ھەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "بنکەی پۆلیسی ھەڵەبجە سێ تۆمەتباری بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە بەند کرد کەھەستابون بە شکاندنی سندوقی خێری مزگەوتەکەو بردنی پارەکەی."

لە بەشێکی تری ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات تۆمەتبارەکان دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتەکانیان، "لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە ھەرسێ تۆمەتبارەکە دانیشتوی سنووری پارێزگای سلێمانین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین