بۆمبی هێشوویی قەیرانێكی نوێ لەنێوان توركیا و رووسیا دروست دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (11/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (عەربی جەدید) لەكۆتایی ساڵی رابردوو توركیا بۆمبی هێشووی بە ئۆكراینا داوە، كە ئەم جۆرە چەكە بەرهەمی هاوبەشی توركیا و ئەمەریكا، كە بە جۆرێكە دەتوانێت لە رێگەی بۆمبی بچووكەوە تانك تێبشكێنێت.
ئەو گۆڤارە ئەمەریكیە ئاماژە بەوە دەكات رەوانەكردنی ئەو جۆرە بۆمبە بەگوێرەی یاسای ئەمەریكا قەدەغەیە، پێشتر ئەمەریكا رێگەی نەداوە ئەو جۆرە بۆمبە بگاتە ئۆكراینا، بەڵام توركیا تاكە شوێنە كیێڤ دەتوانێت ئەو جۆرە تەقەمەنییەی لێ بەدەستبهێنێت.
پێشتریش كرملین كاتێك توركیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و پێداویستی سەربازی رادەستی ئۆكراینا كرد، هەستی بە بێهێوایی كرد، لەریەلاكی تریشەوە توركیا هەوڵدەدات پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ رووسیا فراوانتر بكەن، ئەوەش سەرپێچی هەوڵەكانی واشنتن و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بوو بۆ گۆشەگیركردنی ئابووری رووسیا.
سۆنەر چاگبتای، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی لێكۆڵینەوەی توركی لە پەیمانگەی واشنتن رایگەیاند، "سەرۆكی رووسیا بێزارە، توركیا شوێنێكی نموونەیی نییە، بەڵام ئەو شوێنە خراپەش نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەگەری گەیشتن بە بازاڕی جیهانی هەیە، رووبەڕێكە بۆ هەناسەدان، ئەوەش بۆ پۆتین زۆر گرنگە."
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا باس لەوە دەكات نزیكەی سێ ملیۆن بۆم هەڵگیراوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەردەمی جەنگی سارد، ئەو كاتەی داندراوە پسپۆڕە ئەمەریكیەكانی بواری جەنگ پلانی ئەوەیان هەبوو بۆ مینی دژە مرۆڤ بەكاری بهێنن بۆ رێگری لە تانكەكانی رووسیا بەرەو ئەمەریكا بەكاری بهێنن.
سەبارەت بەو هەواڵەش دیمتری بیسكۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، "ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەكەن توركیا بۆمبی هێشویی بە ئۆكراینا داوە، بڕواكردنی زەحمەتە، هەواڵی بێنەما لە هەواڵی راست و متمانەپێكراو زۆرترە، بۆیە ئێمە بە كوردی بەدواداچوون بۆ ئەم هەواڵە دەكەین."
لە بەشێكی تری قسەكانیش گوتی، "ئاشكرایە توركیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و پێداویستی سەربازی بۆ ئۆكراینا رەوانەكرد، توركیا وەك وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ پابەندی هەیە، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تریش هەیە، بەڵام لە هەمانكاتدا پەیوەندی هاوبەش و رێزی دوولایەنە و ئامادەسازی بۆ دانوستاندن لەسەر ئاڵۆزترین كێشەكان لەگەڵ توركیا پێكەوەمان دەبەستێتەوە."
لەبەرانبەردا سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی توركیا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن توركیا بۆمبی هێشوویی بە ئۆكراینا داوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە، توركیا تاكە وڵاتە هەوڵی چەسپاندنی ئاشتی دەدات، بۆیە ئێوە دەتوانێت لەسەر ئەم هەواڵە بێبنەمایە قسە بكەم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment