به‌رپرسێكى نزیك مالیكى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كردووه‌ له‌سه‌ر داواى چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق زوبێر شه‌علان پارێزگارى دیوانیه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخستووه‌ته‌ كه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى.

دوێنێ نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكى كورت ئاشكراى كرد، به‌ فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیران زوهێر شه‌علان له‌ پۆستى پارێزگارى دیوانییه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مڕۆیش رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى ده‌كات كه‌ ئه‌م به‌رپرسه‌ به‌ فشارى لایه‌نه‌ شیعییه‌كان دوورخراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرتێكى مه‌دا هاتووه‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌گه‌ڵ حزبى فه‌زیڵه‌ كه‌ عه‌بدولحوسێن موسه‌وى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ماوه‌یه‌كه‌ فشاریان دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌علان له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه‌. شه‌علانیش سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى نوورى مالیكییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌و حزبانه‌ى شیعه‌ فشار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى ئه‌و داوایه‌یان كردووه‌. 

نووسینگه‌ى سوودانى دوێنێ روونكردووه‌نته‌وه‌، له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك كه‌ گومانى گه‌نده‌ڵییان لێده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت زوهێر شه‌علان له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین