داخستنی هەدەپە ململانێی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن زیاد دەكات تورکیە

نوچەنێت

كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتی گەلی كۆماری، له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "ئێمه‌ هه‌رگيز له‌گه‌ڵ دۆسييه‌ى داخستنى هه‌ده‌په‌ نين‌ و دۆسيه‌ى داخستنى هه‌ده‌په‌ بريارى پراكتيزەكردنى ديموكراسييه‌." راوێژكارێكی سەرۆكی توركیاش ئاماژە بەوە دەكات بەگوێرەی دەستوور داخستنی هەدەپە شتێكی چاوەڕوانكراو بوو.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (10/كانوونى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به‌ديموكراسى هه‌يه‌ ده‌بێت باوه‌رمان به‌ بيركردنه‌وه‌ى ئازاديش هه‌بێت، داخستنى هه‌ده‌په‌ كه‌ پارتێكى سياسييه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ريتێكى سه‌رده‌مى سه‌ربازييه‌، له‌مه‌وبه‌دوا له‌ ديموكراسيدا نابێت پارته‌ سياسييه‌كان دابخرێت، ئێمه‌ هه‌رگيز له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ژمارى بانكى و داخستنى پارته‌ سياسيه‌كان نين ئه‌م كاره‌ دژى ديموكراسييه‌ و به‌ ڕاستى نازانين."  

سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ گه‌يشتووينه‌ته‌ ئه‌و خاڵه‌ى هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كرێت، هێزيان خستۆته‌ ژێرده‌ستى خۆيان و ده‌ستيان كردووه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌كردن، هه‌ره‌شه‌ى لابردنى پارێزبه‌نديمان لێده‌كه‌ن و بۆ لابردنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاره‌كانمان كۆمسيۆنييان كۆكردۆته‌وه‌." 

سەرۆكی جەهەپە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌كپارتى ده‌كات و ده‌ڵێت، "من زۆر به‌ ڕوونى پێتان ده‌ڵێم ئێوه‌ نامه‌ردن ئه‌گه‌ر پارێزبه‌ندى من و په‌رله‌مانتاره‌كانى جه‌هه‌په‌ لانه‌به‌ن، ئێمه‌ مافى كۆيله‌مان نه‌خواردوه‌ تاوه‌كو له‌ ئێوه‌ بترسين، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بير له‌ وه‌بكه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر بيرو راكانمان سزامان بده‌ن، ئێمه‌ هيچ گه‌نده‌ڵيه‌كمان نه‌كردووه‌ تاوه‌كو بترسين ئێمه‌ وه‌ك ئێوه‌نين نامانه‌وێت وه‌ك ئێوه‌ بين." 

لەیەكی ترەوە مه‌دحه‌ت ئۆجوم، سه‌رۆكى ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، ئاماژەی بەوە كرد ئەگەر لەڕووییی یاسییەوە سەیری دۆسیەی پارتە سیاسیەكان بكەین داخستنى دۆسيه‌ى هه‌ده‌په‌ بارودۆخێكى چاوه‌ڕوانكراو بوو." 

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "ئه‌گه‌ر دادگاى ده‌ستورى به‌پێى پێویستیەكان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م دۆسييه ‌بكات چاوەڕوان دەكرێت هەدەپە داخرێت، بەهۆی ئەوەی گوايه‌ په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى په‌كه‌كه‌ بۆیە چاوه‌روانى داخستنيشى ده‌كرێت. " 

سەبارەت بەو قسانەی مەدحەت مێرال دانش بێشتاش، جێگرى سه‌رۆكى هه‌ده‌په‌، رايگه‌ياند، " سه‌رۆكى راوێژكارى سه‌رك كۆمار، هه‌موو شتێكى له‌بيرچووه‌ به‌هۆى كاريگه‌رى ئه‌كپارتيه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ى كردووه‌، ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێت كه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر دادگا هه‌بێت و ئه‌نجامى دادگا دياريده‌كات و فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌ندامانى دادگاى ده‌ستوور."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین