هەدەپە مەرجەكانی بۆ پشتگیری كاندیدی سەرۆكایەتی راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، "هه‌ده‌په‌ حزبێكى سياسييه‌، دامه‌زراوەك نييه‌ بۆ سه‌رۆكایەتی توركيا پشتگيرى له‌ كانديدێك بكات، به‌ڵام هه‌ده‌په‌ له‌به‌رچاو نەگرێت."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (هه‌شتى/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌، دوێنێ له‌ پارێزگاى قه‌رسى توركيا له‌ وتارێكدا له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ى رايگه‌ياندبوو، “له‌ نزيكترين كاتدا كانديدى سه‌رۆكايه‌تى خۆمان بۆ ميلله‌تى توركيا ئاشكرا ده‌كه‌ين."

سه‌ڵاحه‌‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ ئێشتادا له‌ به‌نديخانه‌ى ئه‌دەنه‌ له‌ توركيا  پشتگيرى له‌ قسه‌كانى په‌روين بوڵدانى كرد و له‌ رێگه‌ى پارێزه‌ره‌كانييه‌وه‌ رايگه‌ياندووە، “كه‌ لێدوانه‌كه‌ى په‌روين بوڵدان سياسه‌تى حزبى هه‌ده‌په‌يه‌ و نابێت وه‌ك سوپرايز سه‌ير بكرێت."

ده‌ميرتاش ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ده‌ڵێت، “هه‌ده‌په‌ له‌ بابه‌تى كانديدى هاوبه‌ش چه‌ند جارێك رايگه‌ياندووه‌ دەرگایان بۆ گفتوگۆ كراوەیە." هه‌روه‌ها جه‌نده‌ها جار ئاماژەیان بە به‌رده‌وامی له‌ ئاماده‌كارييه‌كان و هه‌وڵه‌كانييان بۆ پيشندانى كانديدى خۆيان به‌ بێ پچڕان كردووە.

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتگيرييان له‌ كانديدى هاوبه‌شى ئۆپۆزسيۆن گوتى، "ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسيۆن به‌رنامه‌ى نه‌بێت بۆ گفتوگۆ و سه‌ردانیكردنى هه‌ده‌په‌ بۆ دياريكردنى كانديى هاوبه‌ش ياخود دانوستانێكى كراوه‌یان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ناو كانديده‌كه‌ ئه‌وكات نه‌بێت، به‌ ته‌ئكيد هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ كانديدى تايبه‌تى خۆى به‌شدارى ده‌كات. له‌وه‌ش ئاسايتر ياخود ڕه‌واتر ناتوانين هه‌ڵوێستى ترمان هه‌بێت." 

ده‌ميرتاش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “له‌ بارودۆخێكى ئاوادا ئێمه‌ش به‌ هه‌موو هێزمان بۆ سه‌ركه‌وتنى كانديدى حزبه‌كه‌مان له‌ پشتى ده‌وه‌ستين و ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستمانبێت ده‌يكه‌ين. له‌ كۆتايشدا هه‌ده‌په‌ پارتێكى سياسييه‌، پشتگيرى له‌ كانديدێك ناكات كاتێك حيساب بۆ ئێمه‌ نه‌كات و وه‌ك دامه‌زراوه‌يه‌ك مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ بكات. له‌كۆتايشدا هه‌ده‌په‌ كارەكان بە دروستی ئەنجام دەدات."

بڕیارە مانگی حوزەیران ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان لە توركیا بەڕێووە بچێت، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردنە چارەنووسسازەكان دادەندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین