سوودانى: کار لەسەر بڕیارى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، کار لەسەر بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە دەکەن و دەشڵێت، بەپێى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (سێى/کانوونى دووەم/2022) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت جددیە لە پشتبەستن بە بڕیاری مامەڵەکردن لەگەڵ ھەڵەبجە وەکو پارێزگایەکی عێراق.

سەرۆک وەزیرانى عێراق هەر سەبارەت بە هەڵەبجە باسى لەوەشکرد، ھەڵەبجە شیاوی زۆر شتە بۆی بکەین، لەسەرمان ئەرکە پشتیوانی بکەین و پشتیوانی دانیشتووانەکەی بکەین. ئەو شارە خوێنی زۆریان بەخشی، بۆیە لە قۆناخی داھاتوو کار لەسەر ئەو بڕیارە دەکەین.

ئەم لێدوانەى سوودانى لە کاتێکدایە، لە (13)ـى ئازارى (2014) بە بڕیارى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک وەزیرانى ئەوکات، هەڵەبجە وەک چوارەمین پارێزگاى هەرێمى کوردستان و نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق دیاریکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین