كۆمارييەكان لە كۆنگرێسى ئەمەريكا دەسەڵات دەگرنە دەست
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (سێى/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بۆيەكەم جار جۆبايدن رووبەڕووى مامەڵەكردن لەگەڵ كۆنگرێسى ئەمەريكا دەبێت، كە كۆمارييەكان تێدا زۆرينەن.
كۆمارييەكان پێيان وايە، ئەمەريكييەكان ئامادەن دەست بە سەرەتايەكى تازە بكەن دواى دوو ساڵ كارەسات لەژێر سەركردايەتى ديموكراتەكان، بەڵێنيشيان داوە دەست بە زنجيرەيەك لێكۆڵينەوە لە بارەى پەتاى كۆڕۆنا و كشانەوەى ئەمەريكا لە ئەفغانستان بكەن.
بەگوێرەى سەرچاوەكان يەكێك لە كێشەكانى ئێستاى كۆمارييەكان ئەوەيە پێويستە كۆتايى بە دابەشبوونى ناوخۆيى بهێنن، بۆ هەڵبژاردنى كەسێك وەك سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا، كە تا ئێستا بۆتە هۆى دابەشكردنێكى بەهێز لە ريزەكانى ئەو پارتە.
لەگەڵ دەستبەكاربوونى كۆمارييەكان وەك زۆرينە لە كۆنگرێس، بايدن و ديموكراتەكان ناتوانن درێژە بە پڕۆژە گەورە نوێيەكانيان بدەن، بەڵام ئەو دۆخە لە ئەنجوومەنى پيران پێچەوانەيە ديموكراتەكان تێيدا زۆرينەن و كۆمارييەكان خاوەنى بڕيارى يەكلاكەرەوە نين.
لەسەرەتاى هەڵبژاردنەكان ديموكراتەكان لە كۆنگرێس دەنگى زۆرينەيان هێنا، لەدواى دوو ساڵ ئەم زۆرينە لەدەست دەدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment