توركيا و سووريا و رووسيا لەم نزیكانە كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، په‌يوه‌نديه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌نجام دا. له‌ په‌وه‌نديه‌كه‌ باس له‌ بارودۆخى سووريا و دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ سێقۆلى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى سووريا و رووسيا و توركيا كراوه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌(31/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (حوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بارودۆخى سووريا و ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و رووسيا و سووريا، دياريكردنى كاتى  كۆبوونه‌وه‌وه‌ى دووه‌ممان تاوتوێ كردووه‌.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رێكه‌وتين بۆ كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى سووريا له‌ نيوه‌ى مانگى يه‌كى ساڵى نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ين. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ مۆسكۆ ياخود له‌ وڵاتى سێيه‌م به‌رێوه‌بچێت."

كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگريى به‌ سه‌رۆكايه‌تى خوڵوسى ئه‌كارو هه‌واڵگرى توركيا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگريى سووريا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێقۆڵيان ئه‌نجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین