باڵیۆزی ئیسرائیل لە توركیا باسی چركە ساتێكی كاریگەر دەكات تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوی ئیریت لیلیان، وەك باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە ئەنقەرە پەڕاوی دەستبەكاربوونی پێشكەش بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كرد، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "چركەساتێكی زۆر كاریگەر بوو."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە توركیا دوای دەستبەكاربوونی رایگەیاند، "لەداهاتوێكی نزیك هەوڵی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دووقۆڵی هەردوو وڵات دەدەین."

لەلایەكی ترەوە ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئیریت لیلیان پەڕاوی دەستبەكاربوونی پێشكەش بە سەرۆكی توركیا كرد، ئێمەش لەو نزیكانە پەڕاوی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی توركیا وەردەگرین، ئەوەش هەنگاوێكی گەورەیە لە پەیوەندیەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا."

لە مانگی ئەیلوولی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی ئیسرائیل و توركیا ئاسایی دەبێتەوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە دەست بەكارەكانی دەكاتەوە."

تەلئەبیب بۆ ئەم مەبەستە لیلیانی وەك باڵیۆز دیاركرد، كە پێشتر سەپەرشتی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە دەكرد، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو ئەو دیپلۆماتكارە رۆڵی سەرەكی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات بینی.

لە ساڵی (2010) بەهۆی رووداوی كەشتی مەڕمەڕە كە (10) هاووڵاتی توركیا تێیدا بوونە قووربانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات ئاڵۆز بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین