سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە د. محەمەد ئیسحان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە تەلەفۆن سەرەخۆشى لە د. محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات، بۆ کۆچى دواییکردنى باوکیان.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (27/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواییى باوكی خوالێخۆشبووی، سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی، هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئیحسان سوپاس و پێزانینى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین