داواکارییەکانى قوتابیانى پۆلى (12) ئامادەیى جێبەجێکرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "لیژنەى باڵاى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە ڕازى بووە بە (40) بدریت بە قوتابیانى پۆلى (12) ئامادەیى، دواى دەستپێکردنەوەى دەوامیش دەبێتە بڕیارى فەرمى و گشتاندنى بۆ دەکەن."

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەى ڕابردوو بەشێک لە قوتابیانى پۆلى (12) ئامادەیى لە پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوەى (4) خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بۆ زیادکردنى ماوەى خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان و کەمکردنەوەى پرۆگرامى خوێندن.

عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکدا دەڵێت، "لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە ٤٠ ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە (19)ی مانگەوە بۆ (5-6-2021)."

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، "لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج دیارى دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم، بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم. تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین