لە رووداوێكی تەقەكردن لە فەڕەنسا سێ كەس كوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لۆر بیكۆ، داواكاری گشتی لە پاریس رایگەیاند، “لە نزیك ناوەندێكی رەوەندی كوردی لە شاری پاریسی فەرەنسا، بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، تەقەكەرەكەش دەستگیركراوە."

ئەمڕۆ هەینی (23/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (فرانس 24) بڵاویكردەوە داواكاری گشتی پاریس رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردن لە ناوچەی روو دۆنگیەنی پاریس هۆی تەقەكردن سێ كەس كوژراون، دەسزگا پەیوەندیدارەكانیش دۆسیەی تیرۆركردن و كوشتن و توندتیژیان كردۆتەوە.

داواكاری پاریس ئەوەشی ئاماژەی بەوە كرد، "چەند كەسێكی تریش بریندار بوونە، سەبارەت بە ناسنامەی دەستگیركراوەش تەمەنی لە نزیكەی (70) ساڵە لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت."

سەبارەت بە ناسنامەی تەقەكەكەرەكەش، ئەو كەسە بە رەگەز فەڕەنسییە و پێشتر هەوڵی كوشتنی كەسانی تری داوە، هەروەها تا ئێستا رێكارەكانیش بەردەوامن، لەسەر بنەمایە پۆلیسی ئەو ناوچەیەش داوای كرد خەڵك لەو شوێنە دوور بكەونەو.

لەلایەكی ترەوە كەناڵی رووداو بڵاوكردەوە تەقەكردنەكە لە نزیك نزیک "ناوەندی کولتووری کوردیی ئەحمەد کایا" ناوەندێکی کولتووریی و هونەریی کوردییە روویداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین