رووسیا لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بەرهەمی نەوتی كەم دەكاتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەلیكسەندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، "لەبەرانبەر ئەو رێكارانەی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دانانی سنورێك بۆ نرخی نەوتی رووسیا، مۆسكۆ ئامادەیە نەوت و بەرهەمە نەتەوەییەكان كەم بكاتەوە."

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی (23/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە بڵاویكردەوە جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، "لەسەرەتای ساڵی داهاتوو حكومەتی وڵاتەكەی رۆژانە هەناردەی نەوت كەم دەكاتەوە رۆژانە (500) هەزار بەرمیلی كەم دەكاتەوە، كەپێشتر ئەو بڕ (700) هەزار بەرمیل بوو."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "پلانیان هەیە نەوت و بەرهەمە نەتەوەییەكان بۆ ئەو وڵاتانە رابگرن كە پابەندن بە دیاریكردنی نرخی سووتەمەنییەكان.

نۆڤاك روونیشی كردەوە گەشەی بەرهەمهێنانی نەتی وڵاتەكەمان بە رێژەی لە (2%) بەرزبۆتەوە، بەوەش دەگاتە (530) ملیۆن تۆن.

بەگوێرەی ئەو رێكارەی لەسەری رێككەوتوون ئەو وڵاتە نەوتی رووسی بە (60) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر نەكڕن، ئەو هەوڵانەش لە كاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ناتوانن جێگرەوە بۆ سەرچاوەكانی وزەی رووسیا دابین بكەن.

پێشتر حەوت وڵاتی یەكێتی ئەوروپا و ئوستڕالیا رێككەوتن لەسەرئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوو سنوورێك بۆ نرخی نەوتی رووسیا دابنێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین