رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌ ده‌شتى هه‌ریر روویدا کوردستانی

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەشتی هەریر لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا، دوو كه‌سى تريش بریندار بوون.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 رووداوێكى هاتوچۆى سه‌خت له‌ ده‌شتى هه‌ریر روویدا. محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە نوچەنێتی راگەیاند، "کاتژمێر شەشی ئێوارەی سێ کەس گەیێندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر ، کە لە دووسایدی دەشتی هەریر بەرانبەر گوندی سوور سوورە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا".

لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گوتی، "ئەو هاووڵاتییە بە ناوی (مەحمود حەسەن) خەڵکی ناحییەی وەرتێیە و دوو خوشکی ئەو کەسەش لە ئەنجامی رووداوەکە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر كراون"

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌، كیایه‌كى تایبه‌ت به‌ هۆى تیژڕۆیى و بێئاگایى خۆى كێشاوه‌ به‌ حه‌فاره‌یه‌ك، كه‌ له‌به‌رده‌مى له‌سه‌ر رێگاكه‌ ده‌ڕۆیشت. فازڵ حاجى ده‌شڵێ، "لە لێکۆلینەوە هەردووک بە خەتابار دانران، چونکە حەفارەکە لەڕووی یاسایی بۆی نییە لە شەقامی سەرەکی بە ڕۆیشتن بڕوات، بەڵکو دەبێت بە فلات بگوازرێته‌وه‌، هەروەها هیچ مەرجێکی توندوتۆڵیشی نەبووه‌ لەڕووی گلۆپ وسەکنەکان و هیچی کاری نەدەکرد، بۆیه‌ بۆ شوفێران بینراو نه‌بووه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین