200 خاڵى سه‌ربازى له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا و ئێران داده‌نرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ورده‌كارى پلانى پاراستنى سنووره‌كانى ئێران و توركیا له‌لایه‌ن عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێ 200 خاڵى سه‌ربازى و كامێراى چاودێرى له‌ سنووره‌كان داده‌نرێن.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى عێراق 20/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 ئاشكراى كردووه‌، پلانى ئه‌منى عێراق بۆ پاراستنى سنووره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا ئه‌وه‌یه‌ 200 خاڵى سه‌ربازى له‌و سنوورانه‌ دابنرێن و ئه‌مه‌ جیا له‌ جێگركردنى كامێراى چاودێریى.

به‌شێكى ترى پلانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ى پاسه‌وانانى سنوور زیاد بكرێن كه‌ ئێستا له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق ژماره‌یان 50 هه‌زار كه‌سه‌ و نۆ هه‌زاریان له‌ هه‌رێمى كوردستان و سێ هه‌زاری تریش داده‌مه‌زرێن. جیا له‌مه‌یش ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رباز داوایان كردووه‌ بگوازرێنه‌وه‌ سه‌ر پاسه‌وانى سنوور، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌وان داوه‌.

ئێران و توركیا به‌ بیانووى جیاواز به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق پاراستنى ئه‌و سنوورانه‌ له‌ ئه‌ستۆى عێراقه‌، بۆیه‌ حكومه‌تى عێراق بڕیارى داوه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كۆنتڕۆڵى سنووره‌كان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین