ده‌ميرتاش: هه‌رگيز كورده‌كان ئه‌م زله‌يه‌ له‌ياد ناكه‌ن تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، به ‌توندى به‌رانبه‌ر ئه‌و پۆليسه‌ى كه‌ زله‌‌ى له‌ فه‌رهاد ئه‌نجو، هاوسه‌رۆكى ڕێكخستنه‌كانى هه‌ده‌په‌ له‌ ئيسته‌نبووڵ داوە هاته‌ده‌نگ و رايگه‌ياند، "كورده‌كان هه‌رگيز ئه‌و زله‌يه‌ له‌ ياد ناكه‌ن."

ئه‌مرۆ دووشه‌‌ممه‌(19/كانوونى يه‌كه‌م/2022)ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، دوێنێ له‌ خۆپيشانێكدا له ‌ئيستەنبووڵ به‌ دروشمى ناره‌زايى ده‌ربرين له‌ هه‌لومه‌رجى زيندانييان، پۆليسێك زله‌يه‌ك له‌ فه‌رهاد ئه‌نجوی په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى ديموكراتى گه‌لان دا. 

بەم هۆیەوە گرژى  ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دروستبوو، دواتریش ساتى زله‌ لێدانه‌كه‌ له‌لايه‌ن كامێرامانێكی كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنييه‌وه‌ بڵاوكرايه‌وه‌، له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیديۆكه‌ محەمەد ئەنجو ده‌ستگيركرا، پاشان له‌ بنكه‌ى پۆليس ئازاد كرا، قايمقامى ئيسته‌نبووڵ رايگه‌ياند، ‌ "لێكۆلينه‌وه‌ له‌گەڵ پۆليسه‌ی شەقەكەی لە ئەنجو داوە ده‌ستيپێكردووه‌."

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش لاپەڕەی فەرمی خۆى له‌ تويته‌ر رايگه‌ياند، "ماوه‌يه‌كى زۆره‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ تاوان داپۆشراوه‌ و سنوورى خۆی تێپه‌راندووه‌." 

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ گوتیشی، "ئه‌و هێرشانه‌ى كراوه‌ته‌ سه‌ر دايكانمان،‌ ئه‌و زڵه‌ى له‌ فه‌رهاد ئه‌نجو دراوه‌ كورده‌كان هه‌رگيز له‌يادی ناكه‌ن، ئێوه‌ هێشتا زله‌تان نه‌بينيوه‌، چاوه‌روانى سه‌ر سندووقه‌كان بن ئێمه‌ ئه‌وه‌تان پيشان ده‌ده‌ين." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین