محەمەد حەلبوسى پیرۆزبایى نەورۆز لە گەلى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پەیامێکى ئاراستەى گەلى کوردستان کرد و بە بۆنەى جه‌ژنی نه‌ورۆز و سەرى ساڵى کوردیى .

سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ بە زمانى کوردى بڵاویکردەوە دەڵێت، " پیرۆزبایی لەگەلی عێراقمان لە کوردستان و سەرجەم ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز دەکەین."

هەروەها دەشڵێت، " لەم بۆنەیەدا خوازیارین ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی نیشتمانی لە یەکێتی هەڵوێست و ئامانجەکان لەبەرەنگابونەوەی ئاڵنگارییەکاندا،  هەموو ساڵێک بەخۆشی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین