مستەفا کازمی: جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێکهاتەکان پیرۆز دەکەم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی پێکهاتەکانی عیراق دەکات و دەڵێت: با ئەم جەژنە بکەینە بنەمای داهاتویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 20/ئازار/2022) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە و نوسیویەتی: جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق پیرۆز دەکەم بەتایبەت گەلی کوردمان.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عیراقدا هاتووە: با ئەم بۆنە ئازیزە بکەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە-بەهاکانی خۆشەویستی، پشتیوانیکردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەک نیشتمانێکی بەهێزی یەکگرتوی ئارام و گەشەسەندو.

هەر ئەمڕۆ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق و کۆمەڵێک باڵیۆزی وڵاتان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین