هێنیس پلاسخارت: لە ناو ئەو هەموو ئاڵنگارییەدا گەشبینی زۆر گرنگە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە( 20/ئازار/2022)هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند: ساڵی 2010 لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕۆژی جیهانی نەورۆز ڕاگەیەندرا و نەورۆز ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان خەڵکدا هەیە، بەهۆی ئەوەی کە مزگێنی تازەبوونەوەی ژیان و هاوئاهەنگی و ڕێزگرتن لە بەهای ئاشتی و هاوپشتی و لێبوردەیی و ئاشتەواییە.
هێنیس پلاسخارت، لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە گۆڕانکاری ژینگەیی و پەتای کۆرۆنا دەکات"ئەمڕۆ بەهاکان لە هەموو کاتێک پێویستترن، ئێستا لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانکاریی ژینگەییداین کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان و گۆی زەوی دادەنێت، لەگەڵ لەبیرنەکردنی پەتای کۆڤید-19ش کە کاریگەرییە کارەساتبارەکەی تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە، هەروەها لە دوور و نزیک جەنگ هەیە و کێشەی سیاسییش هاتووەتە ناو ماڵەکانمانەوە کە لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانیمان دەگەیەنن".
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، گەشبینی لەم دۆخەدا بە زۆر گرنگ دەزانێت"لەناو ئەم هەموو ئاڵنگارییە قورسانەدا گەشبینی لەوپەڕی گرنگیدایە، با هەموومان بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بتوانین ببینە بەشێک لە ژیانەوە و سەرەتایەکی تازە کە ئیلهام لە ڕێز و دادوەرییەوە وەربگرێت کە جیهانی ئێمە زۆر پێویستی پێیەتی".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment