سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژى پیرۆزباییه‌كى تایبه‌ت له‌ ئاواره‌ ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى( جه‌ژنى رۆژى) په‌یامێكى پیرۆزبایى به‌ ئێزدییه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێ، "پیرۆزباییه‌كى تایبه‌ت له‌ ئاواره‌ ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م و جێى داخه‌ ئه‌وان له‌ كه‌مپان له‌ ژیانێكى زه‌حمه‌ت ده‌ژین"

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/ كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئێزدییه‌كان كرد و به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژى و له‌ سه‌ره‌تاى په‌یامه‌كه‌ هاتووه‌، "چه‌ژنى رۆژى له‌ رێزدار میرى ئێزدیان و بابه‌شێخ و جڤاتى رووحانى و هه‌موو خوشك و برایانى ئێزدى له‌ كوردستان و عێراق هه‌ر جێیه‌كى جیهان بن ده‌كه‌ن و هیوادارم جه‌ژن له‌ حه‌سانه‌وه‌ و ئاسایش و ئارامیدا به‌سه‌ر به‌رن".

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى ئێزدییه‌ ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "مخابن له‌و جه‌ژنه‌دا هێشتا ژماره‌كى زۆرى خوشك و برایانى ئێزدى له‌ كه‌مپه‌كان له‌ ژیانێكى زه‌حمه‌ت ده‌ژین و دڵى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وش و ژیانى ئه‌وانین و پیرۆزباییه‌كى تایبه‌ت له‌وان ده‌كه‌م".

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و ئێزدیانه‌ له‌بیر ناكات كه‌ هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا دوایین سات له‌ سۆراخى چاره‌نووسى ئه‌وان ده‌كات.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى:

جه‌ژنا ڕۆژى یێن ئێزى ل ڕێزدار میرێ ئێزدیان و بابه‌شێخ و جڤاتا ڕووحانى و هه‌مى خوشك و برایێن ئێزدى ل كوردستانێ و عیراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جیهانێ بن، ژ دل و ب گه‌رمى پیرۆز دكه‌م. هیڤیدارم جه‌ژن و بێهنڤه‌دانا خۆ د ڕه‌وشه‌كا ته‌نا و ئارامدا ده‌رباز بكه‌ن و جه‌ژن و بیراهاتنێن بهێن، ژبۆ مه‌ هه‌میان د ڕه‌وشه‌كا باشتردا ڤه‌گه‌ڕن.
مخابن جه‌ژنه‌كا دى یا خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدى ڤه‌دگه‌ریت كو هێشتا هژماره‌كا مه‌زنا وان ئاوارانه‌ و ژیانا زه‌حمه‌تا كه‌مپان دژین. دلێ مه‌ دگه‌ل وانه‌ و ئه‌م ژ نێزیك ئاگه‌هدارى ڕه‌وش و ژیارا وانین. پیرۆزباهییه‌كا تایبه‌ت ل وان هه‌میان دكه‌م.
هه‌روه‌سا ب هزاران خوشك و برایێن مه‌ ئێزدى، ب دله‌كێ كۆڤاندار ل هیڤیا زانینا چاره‌نڤیسێ كه‌سوكارێن خۆ یێن ڕه‌ڤانینه‌. ب ڤێ هه‌لكه‌فتنێ، ئه‌م دیسا هه‌مى خوشك برایێن خۆ یێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ین كو هه‌تا دویماهیێ دێ له‌سه‌ر كار و هه‌ولێن خۆ یێن ڕزگاركرن و دیاركرنا چاره‌نڤیسێ ڕه‌ڤاندیان به‌رده‌وام بین.
جه‌ژن ل هه‌میان پیرۆز بیت، هه‌ر سال ب خیر و خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین