عەمار ئەلحەکیم پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ سەید عەمار ئەلحەکیم سەرۆکى حیکمەى نیشتمانیى عێراق، پیرۆزبایى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد، بە بۆنەى جەژنى نەورۆز و سەرى ساڵى نوێى کوردى.

نێچیرڤان بارزانی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ (21-3-2021) په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌  سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانیی عێراقه‌وه‌ پێشگه‌یشت و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان،  سەید عەمار ئەلحەکیم هیوای جه‌ژنێکی شاد و سه‌رکه‌وتنی بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان خواست.

لەبەرانبەردا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی سەرۆکى حیکمەى نیشتمانیى عێراق بۆ پیرۆزبایی، هیوای خواست جه‌ژن به‌ خێر و خۆشی بۆ وڵات و هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین