ژن و مێردێک لە خەلیفان بە هۆى غازى سۆپاوە گیان لەدەست دەدەن کوردستانی

تایبەت بە نوچەنێت:

ژن و مێردێکى تەمەن سەرووى (80) ساڵ لە ناحیەى خەلیفان لە نێو جێگەى خەودا گیان لەدەست  دەدەن. پۆلیسى سۆران دەڵێت، "گومان دەکەین بە هۆى غازى سۆپاى نەوتەوە بێت."

دواى نێوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممەى (14/کانوونى یەکەم/2022) ژن و مێردێک بەناوى مستەفا حەمەدەمین  و زوڵێخا مستەفا بە مردووى لە ماڵەکەیان دۆزرانەوە. مقدەم سۆران شەماڵ، وتەبێژى پۆلیسى سۆران تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "گومان دەکرێت بەهۆی سۆپای نەوتەوە گیانیان لەدەست دابێت."

بەپێى وتەى مقدەم سۆران شەماڵ، دواى ئەوەى کەسوکارەکەى بەمردنیان دەزانن، ڕاستەوخۆ بردوویانەتە نەخۆشخانەى خەلیفان و دەشڵێت، "تەنیا ئەو ژن و پیاوە لەو ماڵەدا ژیاون،  تەمەنیشیان نزیکەی هەشتا ساڵ دەبن."

ئەو گووتیشى، "لەگەڵ هاتنی وەرزی زستانی ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران ئەوە یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بووە بەو شێوەیە رووی دابێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین